دادگەى فیدراڵیی عێراق دووەم دانیشتن لەبارەى دوو سکاڵا دژى هەرێمى کوردستان دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دووەم دانیشتن بۆ تاوتوێی دوو سکاڵا دەکات، کە لەسەر پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەمواری یاسای سزادانی عێراق و بەکرێدانی موڵک.
 
دانیشتنى دادگە لە بارەى ئەو دوو سکاڵایە، ئەمڕۆ دووشەممە 20ى نیسانى 2026 ئەنجام دەدرێ، دواى ئەوەى پێشتر لە 8ى ئادار یەکەم دانیشتنى بۆ تاوتوێکردنى سکاڵاکان ئەنجامدا و دواى خستن.   
 
دەقی سکاڵانامەکان دەست تۆڕى میدیایی رووداو کەوتوون، کە لەلایەن دوو هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستانەوە تۆمارکراون.
 
یەکێک لە سکاڵاکان دژی هەمواری سێیەمی یاسای بەکرێدانی موڵکە، کە لە ساڵی 2018 لە پەرلەمانی کوردستان هەموارکراوەتەوە.
 
ئەو هەموارە 7 مادەی گرتووەتەوە و زیاتر پەیوەندیدارن بە بەکرێدانی موڵک بۆ نیشتەجێبوون یان مەبەستی جیاواز و چارەسەری کێشە لەسەر کرێ.
 
سکاڵاکارەکە داوای لە دادگەی فیدراڵی کردووە ئەو هەموارە بە نادەستووری بناسێنێت، بەو پێیەی بەگوێرەی سکاڵاکە، پێچەوانەی پێنج مادەی دەستوورە، لەوانە مادەی 23ی دەستوور کە تایبەتە بە مافی موڵکداری.
 
سکاڵاکەی دیکە لەلایەن هاونیشتمانییەکی پارێزگاى سلێمانی تۆمارکراوە دژی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەمواری یاسای سزادانی عێراق و لابردنی کارکردن بە چەند مادەیەکی یاساکە، کە تایبەتن بە سزای سەر تاوانی زیانگەیاندن بە سەقامگیرى و سەروەریی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.
 
پاساوى ئەو کەسە بۆ سکاڵاکەى ئەوەیە کە گوایە سکاڵاى دژى کەسێک تۆمارکردووە کە ویستویەتى پەلکێشى بکات بۆ جەنگى وڵاتێکى دیکە، بەڵام دادوەرى ئاسایشى سلێمانی سکاڵاکەى رەتکردووەتەوە و دۆسیەکەى داخستووە، بەو پێیەى هەموارى یاسای سزادانی عێراق کارکردنى بە مادەى 165 ى یاسای سزادانى عێراقى راگرتووە کە تایبەتن بەو پرسانەى پەیوەندییان بە ئاسایشى دەرەکى و نێوخۆەوە هەیە.
 
شەرمین بەهجەت خدر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت:"بۆ جارى دووەم داوامان کردووە دانیشتنەکەى ئەمڕۆ دوابخرێ بۆ تاوتوێکردنى زیاترى دۆسیەکە و ئامادەکردنى وەڵامنامەى سکاڵاکە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی. وێنە: ئەرشیڤ

شیعە بۆ سەرۆکوەزیران چاوەڕێی کۆدەنگییە لەبری زۆرینە؛ دوو بەربژێر رکابەری سەرەکین

نووسینگەی عەممار حەکیم لە بەغدا، شەوێکی "یەکلاییکەرەوە" بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو بەڕێدەکات، کاتێک سەرکردەکانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى کۆدەکاتەوە. رکابەرییەکان لەنێوان دوو جەمسەری نێو شیعەیە کە هاوپەیمانێتییەکانی سوودانی و مالیکین. هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەیەوێ لەبری زۆرینە، بە کۆدەنگی ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە لەنێوان دوو بەربژێری سەر بەو دوو جەمسەرە