داعش دەستبەسەر بنکەیەکی دروستکردنی چەکی کیمیاویدا دەگرێت

20-06-2014
کاروان وەلی
A+ A-

رووداو- بەغدا

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر کارگەیەکی کۆنی دروستکردنی چەکی کیمیاوی سەردەمی سەددام حوسێن-دا گرتووە.

لە بەیاننامەیەکدا جێن ساكی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "پێمان راگەیەندراوە کە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام دەستی بەسەر کۆمەڵگەی (موسەننا) دا گرتووە".

بەڵام ئەو گوتەبێژە ئەوەشی راگەیاند کە بەهۆی کۆنی ماددە کیمیاوییەکان ئەو چەکدارانە ناتوانن سوود لەو کارگەیە وەربگرن و چەکی کیمیاوی دروستبکەن.

ئەو کۆمەڵگەیە دەکەویتە دووری 70 کیلۆمەتری باکووری شاری بەغدا، لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق بۆ دروستکردنی گازە ژەهراوییەکانی وەک گازی سارین و خەردەل بەکاردەهات. لە ساڵانی نەوەدەکانیش بۆ لەناوبردنی چەکە کیمیاوییەکانی عێراق بەکارهاتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە