رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا پارێزگار بانگهێشت دەکات بۆ کۆبوونەوەیەکى ئەنجوومەن لەبارەى دۆخى ئەمنى پارێزگاکە و رێوشوێنەکانیان بەهۆى ئەو جەنگەى لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکردووە.
بە گوێرەى نووسراوێک کە ئەحمەد حاسود، سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا ئاراستەى عەبدولقادر دەخیل، پارێزگارى کردووە، داواى لێ دەکات لەکۆبوونەوەى داهاتووى ئەنجوومەنى پارێزگا ئامادەبێت بۆ تاوتوێکردنى پێشهاتە ئەمنییەکان.
دواکاریى میوانداریکردنى پارێزگارى نەینەوا لەسەر داواى محەممەد کاکەیی، سەرۆکى لیژنەى ئەمنى ئەنجوومەنى پارێزگا بووە.
محەممەد کاکەیی بە رووداوى رایگەیاند: پارێزگار لە کۆبوونەوەى داهاتووى ئەنجوومەنى پارێزگا ئامادە دەبێت کە یەکشەممە 22ـی حوزەیران دەکرێت و بە زارەکى پارێزگار ئامادەیی پێشانداوە بۆ ئامادەبوون لەو کۆبوونەوەیە.
بانگهێشتکردنى پارێزگارى نەینەوا هاوکاتە لەگەڵ جەنگەی 8 رۆژە لەنێوان ئێران و ئیسرائیل دەستى پێکردووە.
محەممە کاکەیی رایگەیاند: لەو کۆبوونەوەیەدا پرسیارى ئەو رێکارە ئەمنییانە دەکرێت کە گیراونەتەبەر لەو دۆخەى ناوچەکەى گرتووەتەوە، لەگەڵ ئەوەى چى بکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ