سێ راوچیی کوێتی لەنێو خاکی عێراق دەستگیردەکرێن


رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای موسەننا، دەستگیرکردنی سێ راوچیی کوێتی راگەیاند، کە بەشێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی راوکردن بوون.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 20-10-2025 عەمید موهەنەد موزهر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی موسەننا بە رووداوی راگەیاند، ئەو سێ راوچییە، سێ بازیان پێ بووە و لە بیابانەکانی موسەننا سەرقاڵی راوکردن بوون.
 
عەمید موهەنەد گوتی: "راوچییەکان پابەندی رێنمایی و یاساکانی تایبەت بە راوکردن نەبوون و سەرپێچی یاسا کارپێکراوەکانیان کردووە، کە هاتنە ژوورەوەی راوچییە بیانییەکان و  راوکردن لەناو خاکی عێراق بۆ ئەوان قەدەخەیە "
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی موسەننا ئاماژەی بەوەدا، رێکاری یاسایی بەرامبەر راوچییەکان گیراوەتەبەر و رادەستی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.