1555 دەرکراوی سیاسی لە عێراق دامەزران

20-12-2025
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرمانگەی یەکلاییکردنەوەی کاروباری دەرکراوە سیاسییەکان لە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 1555 کەسی لە دەرکراوە سیاسییەکان دامەزراند.
 
حەیدەر مەجید، گوتەبێژی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 20-12-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەردەوامین لە یەکلاییکردنەوەی هەموو ئەو دۆسیانەی لە وەزارەتەکان، دەستە سەربەخۆکان و پارێزگاکانەوە بۆمان دەنێردرێن."
 
گوتەبێژی ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گوتی: "ئەو دەرکراوە سیاسییانەی بڕیاری دامەزراندن دەیانگرێتەوە، بڕیارەکەیان بۆ فەرمانگەی گەنجینەی پارێزگاکان دەنێردرێ و دواتر بەپێی پێویستی بەسەر فەرمانگەکاندا دابەش دەکرێن."
 
حەیدەر مەجید راشیگەیاند: "ئەو کەسانەی تەمەنی یاسایی دامەزراندنیان هەیە، دوای دەرچوونی بڕیاری دامەزراندن دەست بە دەوام دەکەن و ئەوانەش کە تەمەنیان تێپەڕیوە، خانەنشین دەکرێن."
 
بە گوتەی حەیدەر مەجید، هەموو رۆژێکی پێنجشەممە ناوی ئەو دەرکراوە سیاسییانە بڵاودەکرێتەوە کە لە دامودەزگاکانی دەوڵەت دادەمەزرێن.
 
گوتەبێژی ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گوتی: "پێشتر پێشکێشکردنی مامەڵەی دامەزراندنی دەرکراوە سیاسییەکان راگیرابوو، بەڵام ئەم ساڵ بۆ کەسوکاری نزیکی شەهیدان کرایەوە".
 
یاسای ژمارە 24ـی ساڵی 2005 و هەموارەکانی تایبەتن بە دەرکراوە سیاسییەکان لە عێراق و ئامانج لێی گێڕانەوەی مافی ئەو فەرمانبەرانەیە کە لە 17-7-1968 تاوەکو 9-4-2003 بە هۆکاری سیاسی لە کارەکانیان دەرکرابوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆم باراک [لای چەپ] و عەلی زەیدی.

تۆم باراک بۆ عەلی زەیدی: سەرۆک ترەمپ ئامادەیە لە نزیکەوە کارت لەگەڵ دا بکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەسندکردنی کابینەی حکومەتەکەی؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە واشنتن گەشبینە بەم سەرکردایەتییە نوێیە.