گومرگی عێراق: رێکارەکانی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتا و مۆدێل گۆڕدراوەکان دەستیپێکرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق دەستپێکردنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕیارێکی نوێی بۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە راگەیاند کە پێشتر تۆمار نەکراون یان سەرپێچییان تێدا کراوە.
 
سامر قاسم داوود، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق، رۆژی سێشەممە 21ی نیسانی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دەستمان کردووە بە رێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 102ی ساڵی 2026، کە تایبەتە بە تۆمارکردنی سێ جۆر لەو ئۆتۆمبێلانەی پێشتر تۆمار نەکراون و سەرپێچییان هەبووە."
 
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی عێراق دەڵێت، "دەستەی گشتیی گومرگەکان دەستی کردووە بە وەرگرتنی دیسکی زانیارییەکان (CD) لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراقەوە، ئەوەش بە مەبەستی وردبینیکردنیان و دواتر گشتاندنیان بۆ ناوچە گومرگییەکانی (باکوور، رۆژئاوا، نێوەڕاست و باشوور)."
 
بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی رێکارەکانی تۆمارکردن دەیانگرێتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەن بە شێوەیەکی نایاسایی (بێسەرەتا) هاتوونەتە ناو عێراق، ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێشتر بە شێوەیەکی نادروست تۆمار کراون، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدێلیان لە مۆدێلی راستەقینەی ئۆتۆمبێلەکە بەرزترە یان جیاوازە.
 
سامر قاسم داوود دەڵێت، ئەم هەنگاوە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە بەپێی ئەو میکانیزمە یاساییەی کە بۆی دیاریکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

ناکۆکی لەسەر شێوازی دەنگدان و 'ترس لە پەرلەمان' دیاریکردنی بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی دواخست

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە دوایین کۆبوونەوەیدا، کە تایبەت بوو بە دەستنیشانکردنی بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیران، بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون. بەهۆی ئەوەی هیچکام لە بەربژێرەکان نەیانتوانی دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەست بهێنن. ناکۆکی لەبارەی شێوازی دەنگدان، ترس لە تێپەڕینی کابینەی حکومەت لە پەرلەمان، یەکلاکردنەوەی ئەو پرسەی دواخست.