وەزارەتی ناوخۆی عێراق: پێدانی ڤیزا بە بیانییەکان رانەگیراوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە راگرتنی ڤیزای ئەلیکترۆنی بۆ هاووڵاتییانی بیانی دەکەن و رایدەگەیێنێت، پێدانی ڤیزا بەردەوامە و رانەگیراوە.
 
عەقید عەباس بەهادلی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی سێشەممە، 21ـی نیسانی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "راگرتنی پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنیی عێراق بە هاووڵاتییانی بیانی دوورە لە راستییەوە وپێدانی ڤیزا بەردەوامە."
 
ئەم روونکردنەوەیەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوای ئەوە دێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە، گوایە بەهۆی رفاندنی رۆژنامەڤانێکی ئەمریکی لە مانگی رابردوودا لە بەغدا، عێراق بڕیاریداوە کارکردن بە سیستمی ڤیزای ئەلیکترۆنی بۆ هاووڵاتییانی چەند وڵاتێک رابگرێت.
 
ئەو رۆژنامەڤانە ئەمریکییە ناوی "شێلی کیتلسن"ـە و رۆژی 31ـی ئاداری ئەم ساڵ لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندرا. دواتر رۆژی 7ـی نیسانی 2026، ئەبو موجاهید عەساف، بەرپرسی ئەمنیی کەتائیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئازادکردنی ئەو رۆژنامەڤانەی راگەیاند و گوتی: "وەک پێزانینێک بۆ هەڵوێستە نیشتمانییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ویلایەتەکەی تەواوبووە، بڕیارماندا بە ئازادکردنی شێلی کیتلسن."
 
عێراق لە رێکەوتی 01-03-2025ـەوە، بڕیاریداوە پێدانی ڤیزا لەکاتی گەیشتن (ڤیزای فڕۆکەخانە) بۆ هاووڵاتییانی چەندین وڵات رابگرێت و لەبری ئەوە سیستمی ڤیزای ئەلیکترۆنی پەیڕەو بکات.
 
ئەو وڵاتانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە و دەبێت لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمیی (https://evisa.iq/en) داواکاری پێشکێش بکەن، بریتین لە: وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (5+1)، وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، ئوسترالیا، کەنەدا، کۆریای باشوور، ژاپۆن، سویسرا و نیوزیلاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزەکەی حەشدی شەعبی لە دەروازەی سنووریی رەبیعە لەنێوان عێراق و سووریا

لیوایەکی حەشدی شەعبی لە دەروازەی رەبیعە جێگیر دەکرێن

دەروازەی نێودەوڵەتیی رەبیعە لەنێوان عێراق و سووریا بە فەرمی بەڕووی بارهەڵگرە بازرگانییەکان و گەشتیاراندا کرایەوە. هاوکات لەگەڵ کردنەوەی دەروازەکەدا، هێزێکی حەشدی شەعبی لەپاڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە جێگیر کران