لە 16 شۆستەی دەریایی بەندەری مەعقەل تەنیا یەکێکیان کاردەکات

21-05-2017
فەرمان عەبدولڕەحمان
بەندەری مەعقەل یەکێک بوو لە گرنگترین بەندەرەکانی عێراق
بەندەری مەعقەل یەکێک بوو لە گرنگترین بەندەرەکانی عێراق
نیشانەکردن بەندەری مەعقەل
A+ A-
رووداو - بەسرە 

بەندەری مەعقەل لە ساڵی 1916 لەلایەن بەریتانییەکان لە بەسرە دروستکراوە و یەکێک بوو لە گرنگترین بەندەرەکانی عێراق، بەڵام ئێستا لەکۆی 16 شۆستەی دەریایی، تەنیا یەک شۆستەی کاردەکات.

درێژی بەندەری مەعقەل چوار کیلۆمەترە و  دەکەوێتە رۆخی رۆژئاوای شەتولعەرەب، بەندەرەکە 135 کیلۆمەتر لە کەنارە ئاواییەکانی عێراق لە کەنداوەوە دوورە و، بەهۆی نۆژەننەکردنەوەی زۆر دواکەوتووە.

وەکو کارمەندێکی بەندەرەکە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو باسی دەکات پێش شەڕی عێراق ئێران و جەنگی کەنداو، رۆژانە زیاتر لە پەنجا کەشتی بارەکانیان لە بەندەری مەعقەڵ داگرتووە، بەڵام ئێستا رۆژانە تەنیا یەک کەشتی دەتوانێت بارەکەی لەو بەندەرەدا دابگرێت.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە