رووداو - هەولێر
"سەرایا جیهاد"، باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهاد و بونیاد و یەکێك لە گرووپەکانی حەشدی شەعبی رایدەگەیێنێت، كە هێزەکانیان هێرشێکی چەکدارانی داعشیان بۆسەر ناوچەی شیحە لە باکووری فەللوجە تێکشکاندووە.
سەرایا جیهاد لە راگەیێندراوەکەدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تەمموزی 2015 بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە " هێزەکانبان بە پشتیوانی فڕۆکەوانی سوپا توانیویانە 40 چەکداری داعش بکوژن و 3 دۆشکەی یەک لوولەش تێکبشکێنن".
سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە 13ـی تەمموزی 2015 دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای ئەنباری لەبندەستی چەکدارانی رێکخراوی داعش راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ