لێکۆڵینڤانێکی شیعە: دیالۆگ دەتوانێت زۆر لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکات

21-12-2024
نەهرۆ محەممەد
مەرتەزا مەعاش، لێکۆڵینڤانی شیعە.
مەرتەزا مەعاش، لێکۆڵینڤانی شیعە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لێکۆڵینڤانێکی شیعە دەڵێت، کورد رۆڵێکی گەورەی لە بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراق هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دیالۆگ دەتوانێت زۆر لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکات. 
 
مەرتەزا مەعاش، لێکۆڵینڤانی شیعە، لە دیداری دیالۆگی نەجەف – هەولێر 2 کە ناوەندی لێکۆلینەوەی رووداو ئەمڕۆ (21-12-2024)  لە نەجەف رێکیخستووە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەم دیدارانە گرنگن، چونکە دەبنە بنیادنانی پرۆسەی لێکتێگەیشتن، مامەڵەی ئاشتی و میانڕۆیانە لەنێوان خەڵک. ئەوەش پێکەوەژیانێکی قووڵ فەراهەم دەکات". 
 
مەرتەزا مەعاش گوتی، "کورد فاکتەرێکی سەرەکییە لە عێراق و رۆڵێکی گەورەی لە پرۆسەی بەدیهێنانی سەقامگیری هەیە. ئەو سەقامگیرییەش لە رێگەی لێکتێگەیشتن بەدیدێت. دیالۆگ و لێکتێگەیشتن زۆر گرنگن و زۆر لە ئاستەنگییەکان لادەبەن".
 
مەرتەزا مەعاش گوتی،"پەیوەندیی زۆر پتەو لەنێوان کورد و شیعە هەیە. ئێمەش بەرپرسین لە پتەوترکردنی ئەو پەیوەندییە".
 
لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و رۆڵی مەرجەعیەت، ئەو لێکۆڵینڤانە گوتی، "دیالۆگ دەتوانێت زۆر لەو کێشانە چارەسەر بکات. دیالۆگ لەسەر ئاستی پارتە سیاسییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دیپلۆماسییەتی جەماوەری گرنگە. ئەو لێنزیکبوونەوە و دیالۆگانە گوشار لەسەر سیاسییەکان دروست دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان". 
 
ئەمە دووەمین دیداری دیالۆگی نەجەف – هەولێرە، دوای ئەوەی دیداری یەکەم لە دوای ساڵی 2019 لە هەولێر رێکخرا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

فایەق زێدان بۆ رووداو: چوار گرووپ کارکردنیان بە بنەمای سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت راگەیاندووە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە رێگەی رووداوەوە ناوی ئەو گرووپە چەکدارانە ئاشکرا دەکات کە بەڵێنی کارکردنیان بە سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت داوە؛ دەشڵێت، پەیوەندییە 'ئەرێنییەکەمان' لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوکار بووە لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.