لە عێراق مووچەی مانگی شوبات خەرجدەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکانی بۆ مانگی شوبات دەستپێکردووە و رێکارەکان بۆ ناردنی پارەکە بۆ بانکەکان تەواو بوون.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026 وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "دەستکراوە بە پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی شوباتی ئەم ساڵ."
 
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، دوای تەواوکردنی هەموو رێکارە کارگێڕی و تەکنیکییەکان، دەستیان کردووە بە ناردنی تەرخانکراوە داراییەکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، تاوەکو لە رێگەی بانکە پەسندکراوەکانەوە بەسەر مووچەخۆراندا دابەش بکرێن.
 
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاژێری داهاتوودا سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکان بەپێی خشتەی بانکەکان، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.
 
ئەوە لەکاتێکدایە، هێشتا لە هەرێمی کوردستانەوە لیستی مووچەی مانگی شوبات و 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و تەراوزووی پێداچوونەوە رەوانەی بەغدا نەکراون، کە مەرجی سەرەکیین بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگە، لەگەڵ نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە

سەدر وەڵامی تووندی باڵیۆزێکی ئەمریکا دەداتەوە: داعش و ئیسرائیل دوو رووی یەک دراون

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە هێرشێکی تووند دەکاتە سەر باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل و لێدوانەکانی بە "فەتوایەکی گوماناوی" بۆ رشتنی خوێنی بێتاوانان لە قەڵەم دەدات، هاوکات ئیسرائیل بە "داعش" دەچوێنێت