مانگی ئایار رۆژانە 217 جیابوونەوە و 940 پێکهێنانی هاوژینی لە عێراق تۆمارکراوە

22-06-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق، لە مانگی ئایاردا 6728 جیابوونەوەی هاوژینان لە عێراق تۆمارکراوە و بەو جۆرەش رۆژانە 217 جیابوونەوە هەبووە، لە بەرامبەردا 28 هەزار و 940 پێکهێنانی ژیانی هاوژینی هەبووە کە رۆژانە 933 پڕۆسەی پێکهێنانی هاوژینی دەکات.
 
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ئامارەکانی تایبەت بە جیابوونەوە و پێکهێنانی ژیانی هاوژینیی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند. بەپێی ئامارەکە، کۆی گشتیی جیابوونەوە لەو مانگەدا 6728 بووە، لە کاتێکدا کۆی گشتیی پێکهێنانی ژیانی هاوژینیش 28940 بووە.
 
لەوبارەوە ئەحلام عوبەیدی، داکۆکیکار لە مافی ژنان لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هۆکاری زۆربوونی جیابوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونی کێشە خێزانییەکان بەهۆی تەکنەلۆژیا، سەختی بار و گوزەرانی خەڵک بەهۆی خراپیی دۆخی ئابووری، نەبوونی پشتگیریی پێویست لەلایەن حکومەت بۆ گەنجان، بڵاوبوونەوەی زۆری مادەی هۆشبەر و نەبوونی هۆشیاریی تاک لەبارەی خێزان و نەبوونی کولتووری لێبووردەیی."
 
ئەحلام کە 15 ساڵە لە پارێزگای بەسرە چالاکڤانی بواری مافی ئافرەتانە، دەشڵێت، "ئەو ژمارەیەی هەیە لەبارەی جیابوونەوە زۆر مەترسیدارە و لە داهاتوودا دەبێتە کێشەی گەورە، بەتایبەت هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان کە دەیان هەزار منداڵی بێ سەرپەرشتیار و ژنی بێ هاوژینی لێدەکەوێتەوە."
 
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئامارەکانی جیابوونەوە و هاوژینی بەپێی پارێزگاکانی عێراق لە مانگی ئایاردا بەمشێوەیە بووە:
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی رەسافە لە بەغدا:
 
هاوژینی
چوار هەزار و 753
جیابوونەوە
هەزار و 127
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرخ لە بەغدا:
 
هاوژینی
سێ هەزار و 112
جیابوونەوە
هەزار و 83
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەینەوا:
 
هاوژینی
سێ هەزار و 25
جیابوونەوە
722
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی دیالە:
 
هاوژینی
هەزار و 359
جیابوونەوە
236
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی بابل:
 
هاوژینی
هەزار و 942
جیابوونەوە
226
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەجەف:
 
هاوژینی
هەزار و 171
جیابوونەوە
315  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرکووک:
 
هاوژینی
هەزار و 17
جیابوونەوە
211  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی زیقار:
 
هاوژینی
هەزار و 658
جیابوونەوە
135  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی ئەنبار:
 
هاوژینی
هەزار و 682
جیابوونەوە
451  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەسرە:
 
هاوژینی
دوو هەزار و 581
جیابوونەوە
818   
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی واست:
 
هاوژینی
هەزار و 129
جیابوونەوە
114  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی سەڵاحەددین:
 
هاوژینی
هەزار و 219
جیابوونەوە
216  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی موسەننا:
 
هاوژینی
891
جیابوونەوە
134  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی میسان:
 
هاوژینی
918
جیابوونەوە
299  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەربەلا:
 
هاوژینی
هەزار و 421
جیابوونەوە
339  
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی قادسیە:
 
هاوژینی
هەزار و 61
جیابوونەوە
302  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.