سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سەلاحەدین بە فەرمی پۆستەکەی پێدرایەوە

23-05-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دادگەى کارگێڕیى عێراق، سەرۆکى لەسەرکار لادراوى ئەنجوومەنى پارێزگاى سەلاحەدینى گەڕاندەوە بۆ پۆستەکەى. بڕیارە هەفتەی داهاتوو بە فەرمی دەست بەکار ببێتەوە.
 
هەینى 23ى ئایارى 2025، یاسین داوودى، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى سەلاحەدین بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "دادگەى کارگێڕى بە فەرمى عادل سەمێدعى، سەرۆکى لەسەرکار لادراوى ئەنجوومەنى پارێزگاى گەڕاندەوە بۆ پۆستەکەى و لە هەفتەى داهاتووەوە دەستبەکار دەبێتەوە."
 
10ى تشرینى دووەمى 2024 لە کۆى 15 ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگا 11یان دەنگیان دا بە لەسەر کار لادانى عادل سەمێدعی. لە جێگەى ئەو عەلى عەبدولجەبار، ئەندامى فراکسیۆنى تەقدوومى سوننە وەک سەرۆکى ئەنجوومەن هەڵبژێردرا.
 
بەگوێرەى بڕیارەکەى دادگەى کارگێڕیى کە چوارشەممە 21ى ئایارى دەری کردووە، هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى لادانى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سەلاحەدین بەهۆى ئەوە بووە ئەندامانى ئەنجوومەن وردبینییان لەو تۆمەتانە نەکردووە کە ئاراستەیان کردووە و بەهۆیەوە لەکاریان خستووە. 
 
یاسین داوودى گوتی: "بەهۆى ئەو کێشەیەوە لە 25ى تشرینى دووەمى 2024ـەوە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگا نەکرابوو، لە هەفتەى داهاتوو دەست بە کۆبوونەوەکان دەکرێتەوە."
 
عادل سمێدعى لە دادگەى کارگێڕى سکاڵاى لە دژى لادانى پێشکێش کرد و دادگەکە بڕیارێکى فەرمانسالارى دەرکرد بۆ مانەوەى لەو پۆستە، تاوەکو سکاڵاکە یەکلا دەبێتەوە، بەڵام ئەنجوومەن هیچ کۆبوونەویەکى بە سەرۆکایەتى سمێدعى نەکرد، کە ئەندامى هاوپەیمانیى حەسمە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەی لایەنەکانی سوننە

سوننەکان لەسەر هیچ بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رێکنەکەوتوون

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کە پارت و هاوپەیمانێتییە سەرەکییەکانی سوننە لەخۆدەگرێ، هێشتا نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و تەنانەت ئەگەری هەیە بە دوو بەربژێرەوە بچنە دانیشتنی پەرلەمان.