رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا جەخت لە رێزگرتن لە دەستوور و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
ئێوارەی شەممە، 23ـی ئایاری 2026، لە درێژەی دیدارە فەرمییەکانیدا لە بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، لە دیدارەکەدا کە ئەحمەد ئەسەدی، سەرۆکی بزووتنەوەی سۆمەریون ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هاوکات لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولادا، جەخت لە رێزگرتن لە دەستوور، چەسپاندنی بنەماکانی سیستمی فیدراڵی و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
ئەمڕۆ شەممە 5/23، لە بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فالح ئەلفەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، کە ئەحمەد ئەلئەسەدی، سەرۆکی بزووتنەوەی سۆمەریون ئامادەی بوو ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستمی فیدراڵی و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ