رووداو دیجیتاڵ
لە سێ شەڕی هۆزایەتییدا لە پارێزگای میسانی عێراق شەش کەس کوژران و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی میسان، حەوت تۆمەتباریان لە ناوچەی (بەتیرە) لە رۆژئاوای پارێزگاکە دەستگیرکردووە، ئەوەش بەهۆی بەشدارییان لە شەڕێکی هۆزایەتی کە لەنێوان ژمارەیەک ئامۆزا بووە.
شەڕەکە دوێنێ هەینی بەهۆی کێشەیەکی کۆنەوە هەڵگیرساوە و تێیدا سێ کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی میسان باس لەوە دەکات، دەستیان بەسەر کلاشینکۆفێک، دەمانچەیەک و ئەو ئۆتۆمبێلەیشدا گرتووە کە تۆمەتبارەکان بەکاریان هێناوە.
هەر دوێنێ، شەڕێکی دیکەی هۆزایەتی لە ناوچەی (سەید ئەحمەد ریفاعی) لە پارێزگای میسان روویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
لە ناوچەی عەواشەش شەڕێکی دیکە روویدا و پۆلیسی میسان بەیانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە کە دوو کەس برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ