رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی (نەهج)ی نیشتمانی کۆبووەوە و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 23-05-2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ عەبدولحوسێن مووسەوی، سهرۆكى هاوپهيمانيى (نههج)ى نيشتمانى کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆسهى سياسيى عێراق و برەودان بە هاريكارى و هاوئاهەنگیی نێوان لايهنه سياسييهكان کرا لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەكان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکابوونی وەک وەزیری نوێی تەندروستیی فیدراڵ لە عەبدولحوسێن مووسەوی کرد.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و رێزگرتن لە دەستوور و مافی گشت پێکهاتەکان کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ