لیژنە بۆ تۆمارکردنى پەنابەرانی فەلەستین لە عێراق پێکدەهێندرێت

23-06-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ دۆزینەوەى پەنابەرانی فەلەستین و تۆمارکردنیان، بەرپرسێکى ئەو وەزارەتەش دەڵێت، زیاتر لە 10 هەزار فەلەستینی لە عێراق هەن.
 
رۆژی 22ى حویزەرانى 2023 عەلى جیهانگیر، بەڕێوەبەرى لقەکان لە وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو لیژنەیەى کە لەلایەن وەزارەتەوە پێکهێندراوە، بۆ گەڕان بەدواى ئەو  پەنابەرە فەلەستینیانەیە، کە لە عێراقن تاوەکو ناویان تۆماربکەن و بەڵگەنامەى پێویستییان بۆ دەربکرێت و وردەکارییان لەبارەیانەوە هەبێت."
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق کە رۆژی پێنجشەممە بڵاویکردەوە، لیژنەکە سەردانى ئەو خێزانە فەلەستینیانە دەکات بەمەبەستى پڕکردنەوەى تۆمارێکى تایبەت بەو پەنابەرانە.
 
عەلى جیهانگیر گوتی؛ تائێستا ژمارەى پەنابەرانی فەلەستین لە عێراق نازانرێت، کە لەدواى ساڵى 1948 چوونەتە عێراق، بەڵام بەگوێرەى ئامارە بەراییەکانیان ژمارەیان زیاتر لە 10 هەزار کەسە.
 
بەڕێوەبەرى لقەکان لە وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق گوتیشى: "زۆرینەى پەنابەرانی فەلەستین لە بەغدا و موسڵن، بەشێکیان لە هەرێمى کوردستانن و تۆمارکردنەکە ئەوانیش دەگرێتەوە".
 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دانیشتنی پێدانی متمانە بە حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق

حیزبی دەعوەی ئیسلامی هەڵسەنگاندن بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت دەکات

حیزبی دەعوەی ئیسلامی رایدەگەیێنێت، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو رووداوانە دەکەن کە لە رۆژی دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت روویانداوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەڵوێستێکی بەرپرسیارانە وەردەگرن.