وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ سوودانی دەکەن

23-10-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی کرد و هەردوولا دووپاتیان لە پابەندبوون بە رێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان و پاراستنی راوێژکارانی سەربازی و نێردە دیپلۆماسییەکان کردەوە.
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 23-10-2023، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت، تێیدا دوایین پێشهاکانی دۆخی ئاڵۆزی کەرتی غەززە و پاراستنی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان لە عێراق تاوتوێکرد.

وەک لە راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دا هاتووە، سوودانی و بلینکن گفتوگۆیان لەبارەی خراپیی دۆخی مرۆیی گەلی فەڵەستین کردووە و دووپاتیان لە گرنگی هاوئاهەنگی بۆ گەرەنتیکردنی سەقامگیری و ئاسایش کردەوە بۆ گەیشتنی خۆراک، ئاو، چاودێری پزیشکی و هاوکارییەکانی دیکەی مرۆیی کە خەڵکەکە پێویستیان پێیەتی.

هەر بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، ستایشی هەوڵەکانی عێراق کرا لە پێشکێشکردنی هاوکاری مرۆیی بە خەڵکی سڤیلی کەرتی غەززە، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە پایەندبوونی هەردوو وڵاتیان دووپاتکردەوەوە، "لە بەردەوامیدان بە بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، بەپێی بنەماکانی رێککەوتنی چوارچێوەی سراتیژیی کە لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کراوە."

هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی دیکە تەلەفۆنی لە لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا پێگەیشت، کە تێیدا گفتوگۆیان لەبارەی بوونی راوێژکارانی سەربازیی و تیمەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق و پشتیوانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و راوێژ و راهێنان و گرنگی بەردەوامیدانی سەرکەوتن بەسەر داعشدا کردووە.

سوودانی بە ئۆستنی راگەیاندووە، عێراق پابەندە بە پاراستنی راوێژکارانی سەربازی و ئەو نێردە دیپلۆماسیانەی لە عێراق کار دەکەن.

دوای پەرەسەندنەکانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی لە عێراق  کە خۆیان بە بەرگری ئیسلامی دەناسێنن، چەند جارێک هێرشکراوەتە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و فڕۆکەخانەی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر.

 


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.