بەوێنە، هێزە عێراقییەکان بەردەوامن لە پێشڕەویکردن لە سەنتەری رومادی

23-12-2015
شه‌یما محه‌ممه‌د
نیشانەکردن رومادی
A+ A-

رووداو - ئەنبار

هێزەکانی سوپای عێراق بەردەوامن لە پێشڕەویکردن لە سەنتەری شاری رومادی بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاژێری داهاتوودا تەواوی شاری رومادی کۆنترۆڵ بکرێتەوە.



ئەفسەرێکی پلە بەرزی سوپای عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " هێزەکانمان لە گەڕەکەکانی شاری روومادی بەردەوامن لە پێشڕەویکردن و، ئەمڕۆ ناوەستین تاوەکو شارەکە بە تەواوی لەو تیرۆرستانە رزگار نەکەین".



ئەو فەرماندەیەی سوپای عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتیشی " هێزە هاوبەشەکانی سوپا و حەشدی شەعبی و چەکدارانی هۆزەکان توانیویانە چەند ناوچەیەکی ستراتیژی لە روومادی کۆنترۆڵ بکەنەوە و ئەوانیش: گەڕەکی ئەرامیل، شەقامی 60، گەڕەکی زوبات، بەکر و پردی قاسم-ن".



بەپێی گوتەی فەرماندەکەی سوپای عێراق " چەکدارانی داعش زیانی گیانی و ماددی زۆریان لە روومادی بەرکەوتووە بەهۆی ئەوەی لە ئاسمانەوە لەلایەن فڕۆکەکانی سوپای عێراق و لە زەویشەوە بۆردوومان دەکرێن".



رۆژی سێشەممە، لیوای روکن، ئیسماعیل مەحلاوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند " ناوچەی جرایشی لە باکووری روومادی بەتەواوی کۆنترۆڵکراوەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدا کە دەزگای نەهێشتنی تیرۆر رایگەیاند چوونەتە نێو گەڕەکەکان و بەرەو باڵەخانە حکومییەکان پێشڕەویی دەکەن.







کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە