رووداو- فەللووجە
لە رووبەڕووبوونەوەیەكدا لە نێوان سوپای عێراق و چەكدارانی گرووپی داعش لە شاری فەللوجە، "وەزیری ناوخۆ"ی ئەو گرووپە دەكوژرێت.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24- 4- 2014، لە رووبەڕووبوونەوەیەكدا لە ناوچەی فەللوجە ئەبو ئەحمەد ئەلمهاجر، وەزیری ناوخۆی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام و شەش ئەندامی دیكەی داعش كوژراون.
هاوكات بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی فەللوجە، ئەبو ئەحمەد ئەلمهاجر ماوەیەك لەمەوبەر بەمەبەستی بەشداریكردن لە رووبەڕووبوونەوەكانی سوپای عێراق هاتووەتەوە ئەو ناوچانەوە.
بەپێی زانیاری هێزە ئەمنییەكانیش، ئەبو ئەحمەد ئەلمهاجر لە دەوروبەری شاری فەللوجە ماوەتەوە، بۆیە هێزەكانی سوپای عیراق دوای وەرگرتنی زانیاری ورد لەسەر شوێنی حەوانەوەی، بە فڕۆكە بۆردومانی شوێنەكەیان كردووە، لە ئەنجامیشدا خۆی و شەش ئەندامی دیكەی داعش كوژراون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ