مشعان جبوری دەچێتە پاڵ بەرەی موتڵەگ

24-12-2013
بەهزاد میران
نیشانەکردن مشعان جبوری موتڵەگ
A+ A-
رووداو-هەولێر

مشعان جبوری رایگەیاند لە پارێزگای سەڵاحەددین وەك هاوپەیمانی بەرەی دیالۆگی نیشتمانی عێراق بە سەرۆكایەتی ساڵح موتڵەگ، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەكات.

مشعان جبوری، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی بەرەی (ئینساف) كە هەفتەی رابردوو لەسەر كەیسی كوشتنی چەند ئەندامێكی هۆزی جبور دەستگیركراو دواتر ئازاد كرا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:"هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەبێتە یەكەم هەڵبژاردن لە دوای دەرچوونی داگیركەرانی ئەمریكی لە عێراق ئەنجام دەدرێ، بۆیە پێشبینی دەكەم ململانێیەكی بەهێز لەنێو كاندید و قەوارە سیاسییەكاندا رووبدات".

جبوری  گوتیشی "وەك بەرەی (ئینساف) بڕیارماندا لەگەڵ لیستی (عەرەبی) سەر بە بەرەی دیالۆگی نیشتمانی عێراق بە سەرۆكایەتی ساڵح موتڵەگ، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بكەین".

بڕیارە لە 30 نیسانی 2014 هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە