رووداو دیجیتاڵ
بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، پێشنیوەڕۆی سبەی یەکشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگاتە بەغدا و بە جیا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی و فوئاد حوسێن کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2025، شۆڕش خالید، بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشنیوەڕۆی سبەی یەکشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگاتە بەغدا و بەجیا لەگەڵ هەر یەک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە."
بە گوتەی شۆڕش خالید، "دوای کۆبوونەوەکان، هاکان فیدان، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەش لەگەڵ فوئاد حوسێن رێکدەخات".
شۆڕش خالید ئاماژەی بەوەشکرد، هاکان فیدان لە بەرنامەیدا نییە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ