رووداو ـ بەغدا
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ئاكامی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە باشووری شاری بەغدا، ژمارەیەك هاووڵاتی برینداربوون.
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك پردێكی پەڕینەوە لە شارۆچكەی مەحمودییەی باشووری شاری بەغدا و تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی دیكە لە نزیك نەخۆشخانەی گشتی شارۆچكەكە، بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، برینداربوونی چوار كەسی لێكەوتووەتەوە".
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند، "دەستبەجێ هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی بریندارەكانیان رەوانەی نەخۆشخانە كرد".
ناوەناوە ناوەڕاستی شاری بەغداو ناوچەكانی دەوروبەری لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە لە رێگەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێل، پشتێنەی بۆمبڕێژكرا، و بۆمبی چێنراو و لكێنراو، دەهەژێنرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ