مالیکی بۆ سەدر: وەڵامی من وەستاندنی ئازارەکانی دەستی ئێوە بووە

27-01-2022
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە و دەڵێت لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا وا راهاتووە وەڵام و وەڵامکاری نەبێت بۆ ئەوانەی زێدەڕۆیی دەکەن و ناکۆکییە سیاسییە نیشتمانییەکان بە کەسیی دەکەن
 
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-01-2022 لە تویتێکدا و بەتووندی ‌هێرشیکردە سەر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەعێراق و رایگەیاند: "وەڵامی من لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی بۆ ئەوان پارێزگاریی لە عێراق و ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان و وەستاندنی ئازاری دەستی ئەوان بووە، کە سووکایەتی بە خوێن دەکەن و دەست بەسەر موڵک و ماڵ و ئازادیدا دەگرن".
 
رۆژی چوارشەممە 26-01-2022 دادگەی فیدڕاڵی تانەکانی لەسەر یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە و سەرۆکایەتی پەرلەمانی بە "دەستووریی و یاسایی"ی دانا.
 
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دوای بڕیارەکەی دادگە، گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند ئەو لەسەر حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی هێشتا سوورە و بۆ یەکەمجاریش بە ئاشکرا لە زاری خۆیەوە گوتی، حکومەتی بەبێ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای دەوێت.
 
لەوڵامی ئەو قسانەی رێبەری رەوتی سەدر، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە خاوەنی 33 کورسییە لە پەرلەمان لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا وا راهاتووم وەڵام و وەڵامکارییم نەبێت بۆ ئەوانەی زێدەڕۆیی دەکەن و ناکۆکییە سیاسییە نیشتمانییەکان بە کەسیی دەکەن".
 
هاوپەیمانی دەوڵەتیی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی یەکێکە لە پێکهێنەرە سەرەکییەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، کە لە شەش لایەنی شیعە پێکدێت و داوای حکومەتی سازان و رێککەوتن دەکەن، لە کاتێکدا موقتەدا سەدر داوای حکومەتی "زۆرینەی نیشتمانی" دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پۆلیسی دیالە

هەفتەی داهاتوو نزیکەی 1900 پۆلیس لە دیالە دادەمەزرێندرێن

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای دیالە ناوی نزیکەی 1900 کەسی بڵاوکردەوە، کە لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە دەبێت سەردانیان بکەن بەمەبەستی دامەزراندنیان بە گرێبەست