هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: مافی ئێمەیە حکومەت پێکبهێنین

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاوپەیمانێتییەکەی محەممەد شیاع سوودانى رایگەیاند، وەک گەورەترین فراکسیۆن، بە مافی خۆیانی دەزانن حکومەت پێکبهێنن و کەسێکى "بە توانا و شیاو " بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەربژێر بکەن، جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە پەیوەندییەکی ئەرێنی لەگەڵ ئەمریکا بنیات بنرێت.
 
رۆژی چوارشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2026، هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان، خاوەنی بەرکەوتەى دەستوورین بۆ پێکهێنانی حکومەت و بەرپرسیارێتیی ئەوانیشە ئەو کەسە بەربژێر بکەن، کە پێیانوایە بە توانا و شیاوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و چارەسەری قەیرانەکان.
 
ئەو هاوپەیمانێتییە کە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانى عێراقەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 46 کورسی بەدەستهێناوە.
 
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جەختی کردەوە کە پێکهێنانی حکومەت پرسێکی عێراقیی نیشتمانییە و لە ئیرادەی گەلی عێراقەوە سەرچاوەی گرتووە، ئاماژە بەوەش دەکات کە پێویستە پەیوەندییەکی ئەرێنی و هاوسەنگ بونیات بنرێت لەگەڵ وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان بەتایبەت ئەمریکا، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانیی یەکدى و رێکارە دەستوورییەکان.
 
ئەو هەڵوێستەی هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی دوای ئەوە هات کە شەوی 17ی کانوونی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دژی گەڕانەوەی نووری مالیکی، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداری دا و گوتی"، ئەگەر مالیکی هەڵبژێردرێتەوە، ئەوا ئەمریکا چی دیکە یارمەتیی عێراق نادات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بزووتنەوەی حقووق.

بزووتنەوەی حقووق: پۆستی سەرۆکوەزیران لەڕێگەی پەیامی دەرەوە یەکلایی ناکرێتەوە

بزووتنەوەی حقووق کە باڵی سیاسیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقییە، رایگەیاند لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، زیان بە مافی گەل و هێزە سیاسییەکان دەگەیێنێت لە دیاریکردنی سەرۆکوەزیران و ئەو پرسە نیشتیمانییە و لە رێگەى پەیامى دەرەکییەوە یەکلایی ناکرێتەوە.