کۆمیسیۆن: لە 314 پارت 70یان خواستیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەربڕیوە

28-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە کۆى 314 پارتى تۆمارکراو لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، حەفتایان ویستى خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق پێشانداوە بەبێ ئەوەى هیچ هاوپەیمانێتییەکى نوێ پێشکێش بکرێت. کۆمیسیۆن زیاتر لە یەک ملیۆن کارتى دەنگدانى کاتى و ئەلیکترۆنیی پووچەڵکردووەتەوە. 
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، تاوەکو 27ى نیسانى 2025، لە کۆى 314 پارتى تۆمارکراو لە کۆمیسیۆن، 70 پارتیان ویستى خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن پێشکێش کردووە و هیچ هاوپەیمانێتییەکى نوێ تۆمار نەکراوە و تەنیا ئەو 64 هاوپەیمانێتییە هەن کە پێشتر تۆمار کرابوون.  
 
هەفتەى داهاتوو وادەى تۆمارکردن و پێشاندانى ویستى پارت و هاوپەیمانێتی و لیستە سەربەخۆکانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان کۆتایی دێت کە 15ى نیسانى 2025، دەستیپێکرد و تاوەکو 4ى ئایار بەردەوام دەبێت.
 
عیماد جەمیل رایگەیاند، ئەو پارتانەى دیکە کە ویستیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بە کۆمیسیۆن رانەگەیاندووە، دەتوانن لەکاتى پێشکێشکردنى بەربژێرەکان ئەو ویستە بسەلمێنن و دەتوانن بەشداربن لە هەڵبژاردن.
 
لە 25ـى ئادارى 2025، کۆمیسیۆن دەرگاى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەرانى کردەوە و دواى جارێک درێژکردنەوە؛ 23ى ئایار دوا رۆژە بۆ ئەو نوێکردنەوەیە. 
 
تۆمارکردنەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە ساڵى 2007 لەدایکبوون و یەکەمجاریانە دەتوانن دەنگ بدەن، لەگەڵ ئەو کەسانەى دیکە کە پێشتر مافى دەنگدانیان هەبووە و کارتى بایۆمەترییان دەرنەهێناوە.
 
حەسەن هادى، ئەندامى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند، کۆمیسیۆن زیاتر لە یەک ملیۆن کارتى دەنگدانى پووچەڵ کردووەتەوە، بەشێکیان کارتى کاتیى دەنگدان بوون و ئەوانى دیکە کارتى بایۆمەترى بوون کە یان زانیارییەکانى نوێکراونەتەوە یان ئامێرەکانى دەنگدان نەیخوێندوونەتەوە.
 
تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ، 29 ملیۆن هاووڵاتی لە عێراق و هەرێمى کوردستان مافى دەنگدانیان دەبێت، بەڵام ئەوانە دەتوانن بەشداربن لە هەڵبژاردن کە کارتى بایۆمەتریى دەنگدانیان هەیە و کارتەکە مەرجى بەشداریکردنە لەو دەنگدانەدا، کە بڕیارە لە 11ـى تشرینى دووەمى ئەم ساڵ بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  دوو لە بارهەڵگرەکان دوای سووتاندنیان.

بەڤیدیۆ؛ لە ئەنبار چەکدارانی داعش سێ بارهەڵگری خێزانێکیان سووتاند

راوێژکارێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار دەڵێت، ئێوارەی دوێنێ چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خێزانێک لە قەزای روتبە کە کاری شوانی دەکەن و سێ بارهەڵگریان لێ سووتاندوون.