ژنێک لە عێراق منداڵێکى پێنج مانگ دەڕفێنێت و دەیخاتە نێو تانکییەک

28-05-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

منداڵێکى پێنج مانگە لە پارێزگای میسان لەلایەن ئامۆژنەکەیەوە دەڕفێندرێ و دەیخاتە نێو تانکى ئاوى سەربانى ماڵەکەیەوە و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
 
رووداوەکە لە قەزاى قەلعەى سنوورى پارێزگاى میسان روویداوە. پۆلیسى ئەو پارێزگایە ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی ئایار وردەکارییەکەى لە راگەیێندراوێکدا بڵاوکردەوە.
 
چیرۆکى ئەو رووداوە بەو جۆرە بووە کە پۆلیس لە ونبوونى منداڵێکى پێنج مانگە ئاگادارکراوەتەوە. هەربۆیە پۆلیس چووەتە ماڵى منداڵەکە و نەخۆشخانەى ناوچەکە. 
 
بەگوێرەى راگەیێندراوى پۆلیسی میسان، ئەو منداڵە لە لایەن مامیەوە لە ئاوى تانکى سەربانى خانووەکەى دۆزراوەتەوە و دواى ماوەیەکى کەم لەدەرهێنانەوەى گیانى لەدەستداوە.  
 
سەرەتا پۆلیس دایکى منداڵەکە و ئامۆژنەکەى دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان کراوە و دەرکەوتووە ئامۆژنەکەى ئەو منداڵەى رفاندووە و  هەڵى داوەتە نێو تانکییە ئاوەکەوە.
 
پۆلیسى میسان دەڵێت: "لەکاتى لێکۆڵینەوە ئەو ژنە ئاماژەى بەوەداوە کە هۆکاى ئەو کارەى ئەوە بووە کە بڕواى وابووە منداڵێکى لەلایەن دایکى منداڵە ساواکەوە کوژراوە و ئەو کارەى وەک تۆڵەسەندنەوە کردووە". 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."