رووداو-ئاژانسەكان
ژمارەیەك پیاوی ئاینی لە عێراق "پەیماننامەی ئاشتی و كۆمەڵایەتی لە عێراق" واژوو دەكەن. جێگری سەرۆك كۆماریش داوای لە تەواوی لایەنە سیاسییە ناكۆكەكان كرد پەیوەست بن بەو گرێبەستەی كە لە ئایاری رابردوو رایگەیاندبوو.
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایگەیاند: 54 پیاوی ئاینی پەیماننامەیەكی كۆمەڵایەتییان بەناوی (پەیماننامەی ئاشتی و كۆمەڵایەتی لەعێراق) واژوو كردو بڕیارە لەمیانی وەرزی حەجی ئەمساڵداو لەشاری مەككەی پیرۆز ئەو پەیماننامەیە كارا بكرێت.
گوتیشی "پەیماننامەكە بریتییە لە سەركۆنەكردن و بەتاوانكردن و لێپێچینەوە لەگەڵ هەموو ئەوانەی هەستی تایفەگەری دەبزوێنن و برینی تایفەگەری و جیاكاری لەنێوان كۆمەڵانی خەڵكدا دەكولێننەوەو لەرێی هەردوو دەسەڵاتی قەزایی و جێبەجێكردندا و لە چوارچێوەی یاسای عێراقیدا لێپیچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت".
ئەم گرێبەستەی ئاشتی، خزەیر خوزاعی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لەمیانی ئێوارە كۆڕێكدا دووپاتیكردوە كە نزیكەی 60 لە كەسایەتی و شێخە ئایینییەكانی سوننەو شیعە مەزهەب كە بۆ گفتوگۆی ئەو گرێبەستە ئامادەی بوون، هەروەها جێگری سەرۆك كۆمار داوای لە تەواوی لایەنە سیاسییە ناكۆكەكان كرد پەیوەست بن بەو گرێبەستەی كە لە ئایاری رابردوو رایگەیاندبوو و خۆی لەپاراستی یەكێتی نیشتیمانی و گفتوگۆ و وتووێژ لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا دەبینێتەوەو خۆیان بپارێزن لەوەی كە ناكۆكییەكان بگەیەننە زمانی میدیاكانەوە.




