رووداو دیجیتاڵ
بەربژێرێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە بەسرە بانگەشەی ئەوە دەکات هەوڵی کوشتنی دراوە و دەڵێت: "ئەو کردەوانە نامترسێنن." بەڵام بە گوتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەسرە، ئەو رووداوە بەهۆی دەمەقاڵێ بووە.
ماجید لامی، بەربژێری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەسرە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند: "هەوڵی ترسنۆکانەی کوشتنم درا و ئەو هەوڵە نامانلەرزێنێت و پاشەکشێ ناکەین."
ئەو رووداوە شەوی رابردوو، 28ـی تشرینی یەکەم، لە ناحیەی ئوم قەسر، باشووری پارێزگای بەسرە روویداوە.
ماجید لامی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "لە مافەکانمان لە ئوم قەسر پاشگەز نابینەوە و بە ویستی خوا یاسا جێبەجێ دەکەین، هەوڵى کوشتن نامانترسێنێت، ئێمە پیاوین و ناترسین."
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی پارێزگای بەسرە بە رووداوی راگەیاند: "لێکۆڵینەوەیان لەو رووداوە کردووە و لەسەر دەمەقاڵێ بووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ