Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەنا موسەوی: یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان دادپەروەریی تەواو دابینناكات

سەنا موسەوی: یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان دادپەروەریی تەواو دابینناكات

عێراق29-12-2019

پەرلەمانتارێكی فەتح: یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان لەبەرژەوەندیی پارتە دەستڕۆییشتووەكانە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەمیع زوبێر
سەمیع زوبێر29-12-2019

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەری گشتیی بەندەرەکانی عێراق بۆ 60 رۆژ لە کارەکەی دووردەخرێتەوە
عێراق01-06-2026

بەڕێوەبەری گشتیی بەندەرەکانی عێراق بۆ 60 رۆژ لە کارەکەی دووردەخرێتەوە

عێراق چاودێریی نرخی هێلکە دەکات و چەند بڕیارێکی نوێی ئابووری دەردەکات
عێراق01-06-2026

عێراق چاودێریی نرخی هێلکە دەکات و چەند بڕیارێکی نوێی ئابووری دەردەکات

لە تشرینی دووەمەوە بەکارهێنانی عەلاگە لە عێراق قەدەخە دەکرێت
عێراق01-06-2026

لە تشرینی دووەمەوە بەکارهێنانی عەلاگە لە عێراق قەدەخە دەکرێت

 
رووداو-هەولێر

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆكایەتیی هادی عامری ئاماژەی بەوە کرد، یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان لە بەرژەوەندیی پارتە دەستڕۆییشتووەكانە، بەڵام پێشبینی دەكەم گۆڕانكاری رووبدات.
 
سەنا موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان كە مەرجەعیەتی ئایینی و گەل داوای دەكەن، دادپەروەریی تەواو دابینناكات و گۆڕانكاریی 100%یش روونادات، چونكە هەڵبژاردنەكە فرە بازنەیە".
 
یاسای نوێی هەڵبژاردن پشت بە فرەبازنەیی لە یەک پارێزگادا دەبەستێت و بەشێک لە لایەنەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو یاسایە لەکاتێکدا دەرکاوە کە کێشە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ژمارەی دانیشتووان و سنووری کارگێڕیی هەر شارۆچکەیەک چارەسەر نەکراون.
 
سەنا مووسەوی ئاماژەی بەوە کرد "بۆ هاوكاریكردنی بەربژێرە بێلایەنەكان، دەبێت هەڵبژاردن لە پارێزگاكان یەك بازنەیی بێت، بۆئەوەی بتوانن لە سەرتاسەری پارێزگاكە دەنگ كۆبكەنەوە". 
 
رۆژی 26-12-2019 هاوپەیمانیی وەتەنییە لە عێراق بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوی، لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانەوە رایگەیاند، حیزبەکانی پارەی سیاسی و چەک گەورەترین سوودمەندی یاسای هەڵبژاردنن بەبێ ئەوەی گوێبدەنە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران.
 
پەرلەمانتارەکەی هاوپەیمانیی فەتح ئەوەی خستەڕوو "یاسای نوێی هەڵبژاردن كە پارێزگاكانی دابەشكراوە، لە بەرژەوەندیی حیزبە دەستڕۆییشتووەكانە، بەتایبەتی ئەو حیزبانەی بنكەیەكی جەماوەریی رێكخراویان هەیە. ئەوان دەتوانن زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن، بۆیە گۆڕانكاری بەرەو چاكسازیی راستەقینە روونادات. پێموایە لە حكومەتی داهاتووشدا حیزبە دەسەلاتدارەكان سەردەكەون".
 
لەبارەی ئەگەری ساختەكارییەوە موسەوی گوتی "تاوەكو ئەم ساتەش ساختەكاری هەیە. لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا داهێنان لە ساختەكاری و سووتاندنی سندووقەكانی دەنگدان دەكرێت، بەڵام پێموایە لەو قۆناخەدا كە كۆمیسیاران لەنێوان حیزبەکاندا دابەشنەكراون و دادوەرانن، لەگەڵ مەرجەكانی هەژماركردنی دەستی و ئەلیكترۆنی و دانانی رێژەیەكی دیاریكراو بۆ گومان، رێژەی زۆری ساختەكاری كەمدەكەنەوە".
 
پەرلەمانی عێراق سێشەممەی رابردوو بەبێ رەزامەندیی کورد و چەند لایەنێکی دیکە ماددەکانی 15 و 16ی یاسای هەڵبژاردنی پەسەندکرد.
 
 
 
سەمیع زوبێر
سەمیع زوبێر29-12-2019