موقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق: لە یەک رۆژدا 21 هێرشمان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا
رووداو دیجیتاڵ
موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، رایگەیاند کە لە ماوەی تەنیا یەک رۆژدا 21 هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە.
لە راگەیاندراوێکدا کە موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە" رۆژی یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، لە رێگەی دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە پرۆسەی هێرشکردنەکەنمان ئەنجامداوە و بنکەکانی داگیرکەریان لە عێراق و ناوچەکە کردووەتە ئامانج."
لە سەرەتای دەستپێکردنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە کۆتایی مانگی شوباتەوە، مقاوەمەی ئیسلامی بۆ پاڵپشتیکردنی ئێران هێرشەکانی چڕکردووەتەوە و تاوەکو ئێستا بەرپرسیارێتیی نزیکەی 650 هێرشی گرتووەتە ئەستۆ، کە جگە لە بنکە سەربازییەکان، هەندێک جار ناوەندە دیپلۆماسییەکان و ناوچە نیشتەجێبووەکانیشیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی گرووپەکە زۆرترین هێرشی رۆژانەیان لە 17ـی ئاداردا تۆمار کردووە کە 47 هێرش بووە، کەمترین هێرشیان لە 12ـی هەمان مانگدا بووە، کە 13 هێرش بووە.