عەبادی بە فەرمانێک فالح فەیاز لە هەر سێ پۆستەکەی دووردەخاتەوە

30-08-2018
ساکار عومەر
نیشانەکردن عەبادی
A+ A-

رووداو - بەغدا

حەیدەر عەبادی بە فەرمانێک فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی لە پۆستەکانی دوورخستەوە، کە لەهەمانکاتدا دوو پۆستی دیکەشی هەیە.

دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند "به‌هۆى به‌شداریكردنى فالح فه‌یاز له‌ كارى سیاسى و حزبیدا و ویستى بۆ پێشكه‌وتن له‌ كاروباره‌ سیاسییه‌كاندا، كه‌ دژى به‌رپرسیاریه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌ هه‌ستیاره‌كانه‌، له‌ كاره‌كانى دوورده‌خرێته‌وه"‌. 

له‌ ده‌قى بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "بڕیاره‌كه‌ پشتیبه‌ستووه‌ به‌ یاساكانى ده‌ستوورى عێراقى، بێلایه‌نى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، یاساى حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌و رێنماییانه‌ى رێگریده‌كه‌ن له‌ به‌شداریكردنى سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ چالاكى حیزبیدا". 

به‌و پێیه‌ش فالح فه‌یاز له‌ پۆسته‌كانى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى، به‌رپرسى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى دوورده‌خرێته‌وه‌. 

رۆژى 30-8-2018 سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیاره‌كه‌ى ده‌ركردووه‌ و له‌ ساتى ده‌ركردنه‌كه‌شه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ كارایه‌. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە