رووداو- ئەلعەرەبییە
سەرۆكی فراكسیۆنی موتەحیدوون كاندیدی فراكسیۆنەكەیان بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی ئاشكرا دەكات.
ئوسامە نوجەیفی، سەرۆكی فراكسیۆنی موتەحیدوون لە هەڤپەیڤنێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "تاكە كاندیدمان بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری عێراق (د.جابر جابرییە)، لەو بارەشەوە قسەمان لەگەڵ سەرۆكوەزیران كردووە".
نوجێفی سووربوونی خۆی لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگری لە لایەن فراكسیۆنەكەی كردەوە و گوتی "وەزارەتی بەرگری پشكی فراكسیۆنی موتەحیدوونە، یەك كاندیدیشمان بۆ ئەو پۆستە هەیە ئەویش د.جابر جابرییە، دڵنیایین كەسێكی قبووڵكراوە لە لە لایەن هێزە سیاسییەكانی عێراقەوە".
رۆژی 25-8-2016 پەرلەمانی عێراق بەدەنگی 142 پەرلەمانتار متمانەی لە خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق وەرگرتەوە.
بەهۆی وەرگرتنەوەی متمانە لێیان لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە لە ئێستادا عێراق وەزیری بەگری، ناوخۆ و دارایی نەماوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ