رووداو - بەغدا
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی، عەبادی رایگەیاند، وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیرەكان كاریگەری لەسەر كاری حكومەت نەبووە بەڵام "من سوپەرمان نیم لە یەككاتدا چەند وەزارەتێك بەڕێوەببەم".
رۆژی هەینی 30-9-2016 كۆبوونەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق (شیعەكان)، بە سەرۆكایەتی عەممار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە لە بەغدا بەڕێوەچوو.
دوای كۆبوونەوەكە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا عەممار حەكیم و حەیدەر عەبادی باسیان لە نێوەڕۆكی كۆبوونەوەكە و دۆخی عێراق كرد.
حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتی "لابردنی دوو وەزیری حكومەت لەلایەن پەرلەمانەوە كاریگەری لەسەر كاروباری حكومەت نەبووە، بەڵام "من سوپەرمان نیم هەموو وەزارەتە چۆڵەكان بەڕێوەببەم".
عەبادی راشیگەیاند، بەمزووانە ناوی كاندیدەكانی هەردوو وەزارەتی بەرگریی و دارایی پێشكەشی پەرلەمانی عێراق دەكات.
لە چەند هەفتەی رابردوو لە دوو دانیشتنی جیادا، پەرلەمانی عێراق متمانەی لە خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق و هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق وەرگرتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ