رووداو- بەغدا
لەدوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی ئەنجامدانی گشتپرسی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک ، 12 بڕیاری دژ بەکوردستان وکەرکوک دراوە. پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاساش پێیوایە ئەو بڕیارانە بۆ بەرژەوەندی دانیشتووانی کەرکووک دراون.
هەروەها بەشێکی دیکە لە فراکسیۆنەکانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ترسیان لە بارودۆخی کەرکووک هەیە و داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەن ، ھاوپەیمانی ھێزە عێراقییەکانیش پێیوایە کورد دەستووری نووسیەوەتەوە و ئەرکی سەرشانیەتی کەرکووک بپارێزێت.
ھاوپەیمانی ھێزە عێراقیەکان ھەموو فراکسیۆنە سوننەکانی نێو پەرلەمان لەخۆ دەگرێت، سەرۆکی ھاوپەیمانییەکە رای وایە کە کورد دەستووری نووسیوەتەوە و ئەرکی سەرشانیەتی کەرکووک بپارێزێت.
سەڵاح جبووری، سەرۆکی کوتلەی ھاوپەیمانی ھێزە عێراقییەکان بە رووداوی راگەیاند: "ھاووڵاتی بەرپرسیاریەتی تێکچوونی رەوشی ئەمنی لەئەستۆ ناگرێت، بەڵکو حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کەرکووک و ھێزەکانی ئاسایشی کەرکووک کە دەسەڵاتیان ھەیە بەرپرسن و دەبێت کار بکرێت بۆ پاراستنی گیان و ماڵی ھاووڵاتیانی شارەکە لەھەموو نەتەوەکان".
رەوتی حیکمە کە پشکی سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانی شیعەی وەرگرتووە ترسیان لە سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ ھەیە لەکەرکووک و داوای ھێورکردنەوەی بارودۆخەکە دەکەن.
فادی شەمری، سەرکردەیەکی رەوتی حیکمە بە رووداوی راگەیاند: "ئەگەر فیشەکێک لەھەر لایەنێکەوە بتەقێندرێت ئیتر بەھیچ شێوەیەک کۆنترۆڵی بارودۆخەکە ناکرێت نە لەلایەن کوردستانەوە و نە عێراق، بۆیە حکومەتی عێراق دەیەوێت خۆی بگرێت و کێشەکە گەورە نەکاتەوە کە بەرەو شەڕی ناوخۆیی دەیانبات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ