رووداو- ئاژانسەکان
ساڵی 2006 و لە تەمەنی 69 ساڵیدا، دوای ئەوەی دادگا تاوانی کوشتنی خەڵکی لە دۆسیەی دوجەیل بەسەردا سەپاند، سەدام حوسێن لەسێدارەدرا.
سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق لە 13/12/2003 لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکراو رووبەڕووی دادگا کرایەوە، سەدام لە دادگادا دەیان تۆمەتی بەسەردا ساغبوونەوە كە بەرامبەر گەلانی عێراق ئەنجامیدابوون، لە دۆسیەی کوشتنی هاووڵاتیانی دوجەیل سەدام حوسێن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.
سەدام حوسێن لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 30/12/2014 کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لەشاری بەغدا لەسێدارەدرا. سەدام حوسێن لەدایکبووی 28/4/1937 لە گوندی عۆجە لە شاری تکریت، لە 1979ەوە حوکمی عێراقی گرتەدەست تا ئەو کاتەی کۆتایی بە رژێمەکەی هات لە ساڵی 2003 لەلایەن ئەمریکاوە، سەدام حوسێن عێراقی خستە نێو چەندین جەنگەوەو بەهۆیەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیان سزایان بەسەردا سەپاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ