رووداو ديجيتال
بەرگریی سڤیلی سووریا رایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا شاری ئیدلب بۆردوومان دەکەن و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس کوژراون و بریندار بوون.
هەروەها روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند بەلایەنی کەمەوە 11 کەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە کە لەلایەن فڕۆکەکانی سووریا و رووسیاوە کراون، لە پارێزگای ئیدلبی باکووری رۆژئاوای سووریا کوژران.
بەپێی روانگەی سووری، 5 لە کوژراوەکان منداڵن و دووانیان ژنن.
ئامانجی فڕۆکەکان بەگوێرەی هەمان سەرچاوە چەند ناوچەیەک بووە؛ لەنێویاندا ناوەندی شاری حەلەب و کامپێکی ئاوارەکان.
ماوەی شەش رۆژە شەڕێکی نێوخۆیی بەرۆکی سووریای گرتووە، دوای ئەوەی دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانیان هێرشێکی لەناکاویان کردە سەر شاری حەلەب و ناوەندی شارەکەیان کۆنترۆڵکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ