نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لەبارەی شەڕەکەی حەلەب: بەپەلە رایبگرن

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لە یەکەم کاردانەوەی فەرمیدا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی حەلەب، بانگەوازێکی "بەپەلە" ئاراستەی دیمەشق و هەسەدە دەکات بۆ راگرتنی شەڕ. باراک نهێنییەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت، هەفتەی رابردوو لە رێککەوتنی کۆتایی نزیک بوون، هاوکات باس لە گفتوگۆی "مێژوویی" نێوان سووریا و ئیسرائیل دەکات.
 
رۆژی پێنجشەممە، 08-01-2026 تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانیی قووڵی واشنتنی لەبارەی دۆخی گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەربڕی.
 
بانگەواز بۆ دیمەشق و هەسەدە
 
تۆم باراک دەڵێت: "بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی سەرکردایەتیی حکومەتی سووریا، هەسەدە، دەسەڵاتە خۆجێیەکان لە ناوچە کوردییەکان و هەموو لایەنە چەکدارەکان دەکەین: کارە دووژمنکارییەکان راگرن و دەستبەجێ گرژییەکان کەم بکەنەوە."
 
رێککەوتنی 10ـی ئادار و نهێنیی هەفتەی رابردوو
 
نێردەی تایبەتی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە پرۆسەی تێکەڵکردنەوەی هێزەکان لە قۆناخی کۆتاییدا بووە و دەڵێت: "تەنیا لە هەفتەی رابردوودا، ئێمە لەسەروبەندی سەرکەوتنی کۆتاییهێنان بووین بە رێککەوتنی تێکەڵکردنەوەی 10ـی ئاداری 2025 لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا." باراک دەڵێت، ئەو رێککەوتنە هێشتا دەکرێت جێبەجێ بکرێت.
 
گفتوگۆی سووریا و ئیسرائیل
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، تۆم باراک پشتڕاستی کردەوە کە گفتوگۆ لەنێوان دیمەشق و تەلئەڤیڤ هەبووە و دەڵێت: "ئەو گفتوگۆ گرنگانەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ نوێنەرانی ئیسرائیل ئەنجامدران، هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەن بەرەو ئاشتییەکی هەرێمیی فراوانتر."
 
دیدگەی ئەمریکا بۆ پێکهاتەکان
 
باراک جەختی کردەوە کە دیدگەی ئەمریکا بۆ سووریا بریتییە لە دابینکردنی مافی یەکسان بۆ هەموو پێکهاتەکان بەبێ جیاوازی، لەوانە: "سوننە، کورد، درووز، کریستیان و عەلەوی."
 
لە کۆتاییدا هۆشداری دا لە "هێزە دەرەکییە تێکدەرەکان و بریکارەکانیان" کە دەیانەوێت دەستپێشخەرییەکانی سەرۆکی ئەمریکا تێکبدەن و گوتی: "پەڕە نوێیەکەی سووریا بۆ هاوکارییە، نەک ململانێ."
 
لێدوانەکەی نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە کاتێکدایە دۆخی حەلەب گەیشتووەتە لوتکەی گرژی.
 
سوپای سووریا "قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی" لە 6 گەڕەکی حەلەب (لەوانە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە) راگەیاندووە. شەڕ بۆ سێیەم شەو لەسەریەک بەردەوامە و سوپا هەوڵی پێشڕەوی دەدات. ئاسایشی حەلەب رایگەیاندووە 13 چەکداری دیمەشقیان کوشتووە و 2 زرێپۆشیان تێکشکاندووە.
 
بەپێی ئامارەکان تاوەکو ئێستا زیاتر لە 21 کەس لە هەردوولا کوژراون و دەیان کەس بریندارن. 
 
حکومەتی سووریا مەرجی "چەکدانانی هەسەدە"ـی داناوە، لە بەرامبەردا مەزڵووم عەبدی هۆشداری لە "گۆڕینی دیموگرافی" دەدات. تورکیا پشتیوانی دیمەشق دەکات و ئیسرائیلیش هێرشەکان بە "مەترسیدار بۆ سەر کورد" وەسف دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چین داوا دەکات، لایەنەکان لە سووریا پلانێکی ئاوەدانکردنەوە بدۆزنەوە کە "بەرژەوەندییەکانی گەل" دابین بکات.

وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ رووداو: هیوای سەقامگیری بۆ سووریا دەخوازین

وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی رووداوەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب رایگەیاند، "هیوا دەخوازین لە زووترین کاتدا ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر سووریادا بکێشێت".