خێزانێکی کورد لە حەلەب کوژران؛ بکوژەکە دەستگیرکرا

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
حوسێن عومەر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەبیلی شاری حەلەب، چوار ئەندامی خێزانێکی کورد لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا کوژران. پۆلیسی شارەکە دەستگیرکردنی بکوژەکەی راگەیاند کە کەسێکی نزیکی خێزانەکەیە.
 
خێزانەکە پێکهاتوون لە پارێزەر خەلیل عەبدۆ (کە بە خەلدوون موراد دەناسرێ) خەڵکی گوندی مەتینا لە سنووری عەفرین، شێلان تۆپاڵی هاوژینی کە خەڵکی گوندی حەج خەلیلی عەفرین، لەگەڵ هەردوو منداڵەکەیان بە ناوەکانی ئەحمەد و ئێلین.
 
ئیبراهیم موراد، ئامۆزای پارێزەر خەلدوون لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) باسی لە چۆنیەتیی رووداوەکە کرد و گوتی: "کاتێک خەلدوون لە ماڵی باوکی بووە، هاوژین و دوو منداڵەکەی لەنێو ماڵەکەیاندا کوژراون. دوای ئەوەی خەلدوون چەند جارێک پەیوەندی پێوە کردوون و وەڵامیان نەبووە، چووەتە ماڵەوە و لەوێ ئەویش کوژراوە."
 
ئیبراهیم ئاماژەی بەوەش کرد، خەلدوون تاقانە بووە و باوکیشی لەبەر دەستکورتی و نەخۆشی لە دۆخێکی خراپدایە.
 
هەر شەوی رابردوو، عەقید محەممەد عەبدولغەنی، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، دەستگیرکردنی بکوژی ئەو خێزانە کوردەی راگەیاند.
 
سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بکوژەکە ناوی (م. ر)ـە و زاوای پارێزەرە کوژراوەکەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە