ئیسرائیل نزیکەی 250 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر سووریا
رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بیستران.
سەرچاوە خۆجێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە دوای رووخانی بەشار ئەسەدەوە، ئیسرائیل نزیکەی 250 هێرشی ئاسمانیی کردوونەتە سەر سووریا.
دیمەنی راستەوخۆی دیمەشق پێشانیدەدات دووکەڵ لە نێوەڕاستی پایتەختەکە بەرزدەبێتەوە.