گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب رۆژی سێشەممە دەستپێدەکەنەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی گشتیی فڕۆکەوانی و گواستنەوەی ئاسمانیی سووریا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممە، 20ی کانوونی دووەمی 2026ـەوە، گەشتی ئاسمانیی بازرگانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب دەستپێدەکاتەوە.
 
لە راگەیێندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، عومەر حوساری، سەرۆکی دەستەکە رایگەیاند، گەشتەکان بەپێی خشتەیەکی پەسندکراو دەکرێن. 
 
حوساری جەختی لەسەر هەوڵە بەردەوامەکان کردەوە بۆ پەرەپێدانی فڕۆکەخانەکە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی گەشتیاران "بۆ ئەوەی لە ئاستی چاوەڕوانیی خەڵکی حەلەب و هەموو سوورییەکاندا بێت."
 
سەرۆکی دەستەکە لە پەیامێکدا ئاراستەی دانیشتووانی حەلەب و گەشتیارانی کرد و نووسی، "سەلامەتی و ئاسوودەیی گەشتیاران لە پێشینەی کاری رۆژانەماندایە."
 
ئەم راگەیێندراوە هەنگاوێکە بەرەو ئاساییکردنەوەی گەشتی ئاسمانی لەو شارەی باکووری سووریا، کە بەهۆی شەڕی ئەم دواییەی نێوان سووپای عەرەبیی سووریا و شەڕڤانانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داخرابوو. 
 
فڕۆکەخانەکە کە یەکێکە لە ناوەندە سەرەکییەکانی وڵات، لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سووریاشدا، هیچ گەشتێکی بازرگانی یان ژمارەیەکی سنوورداری تێدا ئەنجام دەدرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە