رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر گوندێکی سووریا سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، ''دەبێت ئەو هێرشانە بوەستێندرێن کە ئاسایشی سووریا دەکەنە ئامانج.''
رۆژی سێشەممە 26ی ئابی 2025، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، ''بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەکەین کە دژی یەکپارچەیی خاک، یەکێتی و سەروەریی سووریا دەکرێن. دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێندرێن کە راستەوخۆ هەوڵەکانی بەرقەرارکردنی ئاسایش لە سووریا و ناوچەکەمان دەکەنە ئامانج.''
وەزارەتەکە جەختی لەوەش کردەوە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتییەکانی بۆ زامنکردنی سەقامگیری لە سووریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە.
ئاژانسی فەرمیی دەنگوباسی سووریا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئیسرائیل بۆردوومانی گوندێکی لە باشووری وڵاتەکە کردووە و کەسێک کوژراوە.
لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024ـەوە ئیسرائیل سەتان هێرشی کردووەتە سەر چەندین ئامانج لەنێو سووریادا، لەوانەش ژمارەیەک پێگە لەنێو دیمەشق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ