تورکیا و بەریتانیا لەبواری فڕۆکەی جەنگیی گرێبەستی پشتیوانیان واژۆ کرد
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا و جۆن هێلی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، وەک بەشێک لە پرۆسەی کڕینی 20 فڕۆکەی جەنگیی جۆری یورۆفایتەر تایفوون لەلایەن تورکیاوە، گرێبەستی پشتیوانیی تەکنیکی و لۆجستییان بۆ بەردەوامی و کارپێکردنی فڕۆکەکان واژۆ کرد.