رووداو- ئەنقەرە
کەمال ئاڤچی، پەیامنێری رووداو لە ئەنقەرە رایگەیاند:" بڕیارە کاژێر 13:00 ی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بەسەرۆکایەتی ئەحمەد داودئۆغڵو لە کۆشکی چانکایە کۆببێتەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەکانی جزیرێ و ئامەد و ناوچەی سوورە".
هەریەک لە کۆبوونەوەکانی جنێڤ3 و دۆخی سووریا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست مژاری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا دەبن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ ناوەندی هەدەپە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجامدەدات، ئەو کۆبوونەوەیەش یەکەم کۆبوونەوە دەبێت لەدوای ئەنجامدانی کۆنگرەی پارتەکەیان لە هەفتەی رابردوودا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ