رووداو - هەولێر
نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ دانوستاندنەکان لەبارەی رووسیا دەڵێت، رۆژی 7ـی ئەیلوول لە ئیستەنبووڵ کۆبوونەوەیەکی لووتکە لەبارەی پرسی سووریا بەڕێوەدەچێت.
بە گوتەی ئەلێکسەندەر لاڤرێنتیڤ، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی رووسیا، ئەڵمانیا، تورکیا و فەرەنسا ئامادەدەبن و پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان و تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی سووریا تاوتوێدەکەن.
جێگری سەرۆکی لقی بانکی نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، تاوەکو ئەو کاتەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڕیار هاوکاریکردنی سووریا نەدات ئەوان هیچ هاوکارییەک پێشکەشی ئەو وڵاتە ناکەن.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ