توركیاش سیستەمی سویدی لە پەروەردە جێبەجێ دەكات

03-04-2014
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن تورکیا سیستەمی سویدی
A+ A-

رووداو – daily sabah

توركیا لە پلانیدایە پەرە بە خوێندنی زمانی ئینگلیزی بدات، لەرێگەی گوتنەوەی وانەی ئینگلیزی بە سیستەمی سویدی، كە تێیدا زیاتر گرنگی بە گفتوگۆ دەدرێت نەوەك رێزمانی ئینگلیزی.

وەزارەتی پەروەردەی نیشتیمانی توركیا رایگەیاندووە، بەهۆی گرنگیدانی زۆر بە رێزمانی ئینگلیزی، زۆر گرنگی بە گفتوگۆی زمانی ئینگلیزی نەدراوە لە وانەكاندا، بۆیە زۆربەی خوێندكارەكان لە ئاستێكی سەرەتایی دان لە رووی بەكارهێنانی ئەم زمانەوە.

رێكخراوی خوێندنگە تایبەتیەكانی توریكا راپرسیەكی لە نێوان خوێندكاران، مامۆستایان و دایك و باوكی خوێندكارەكان لە 13 ناوچەی جیاوازی توركیا ئەنجامداوە و دواتر راپۆرتێكی لە ژیر ناونیشانی "شیكردنەوەی پێویستییە نیشتیمانییەكان بۆ فێركردنی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنگا حكومیەكان" ئامادەكردووە. لە ئەنجامی لە راپرسیەكەدا دەركەوتووە، سەرەڕای ئەوەی خوێندكارانی توركیا ماوەی زیاتر لە 1000 كاژێر لە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی وانەی ئینگلیزیان پێدەگوترێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی خوێندكارەكان لە زمانی ئینگلیزیدا باشنین.

دوای ئەوەی راپۆرتەكە بۆ وەزارەتی پەروەردە نێردراوە، ئەم وەزارەتە پلانی داناوە بۆ جێبەجێكردنی "سیستەمی سویدی" بۆ فێركردنی ئینگلیزی، كە بەهۆیەوە وانەكان زیاتر چالاكدەبن و قوتابییەكان لە رێگای یاری، گۆرانی و گفتوگۆوە فێری زمانی ئینگلیزی دەكرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە