رووداو دیجیتاڵ
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، چاوەڕوانن هەفتەی داهاتوو سەرۆککۆماری تورکیا و شاندی دەم پارتی کۆدەبنەوە.
جەودەت یڵماز، شەوی چوارشەممە دووی تەمموزی 2025 لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا، لە بارەی دەستوورەوە رایگەیاند: "کاری راستەقینە لە ژێر سەقفی پەرلەماندا دەکرێ. کارێکە پێویستە بە فراوانترین کۆدەنگیی بکرێت."
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا هیوای خواست بە حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنەوە، کار بۆ دەستوورێکی نوێ بکەن.
چەند رۆژێکە باس لە کۆبوونەوەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندی دەم پارتی دەکرێت، تەنانەت سەرۆککۆماری تورکیا پێشتر رایگەیاندبوو لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆدەبێتەوە.
سەبارەت بە کاتی کۆبوونەوەکە، جەودەت یڵماز پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە بکرێت و گوتی، "پێمانوایە پرۆسەکە بە بەشداریی هەموو لایەنەکان بە شێوەیەکی تەندروست بەرەوپێش دەچێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، لە وەڵامی زنار شینۆ، نێردراوی رووداو بۆ لووتکەی ناتۆ لە لاهای هۆڵەندا گوتی، "بەمنزیکانە لەگەڵ دەم پارتی کۆدەبمەوە".
ئەردۆغان گوتیشی، "پەیوەندیمان لەگەڵ هاووڵاتییانی کوردی ناوچەکەمان زۆرباشە، من وەک سەرۆککۆماریان هیچ کێشەیەکمان نییە. ئێستا هەموو شتێک زۆرباشە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ