شاندی دەم پارتی بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوت
رووداو دیجیتاڵ
شاندی دەم پارتی ئیمرالی بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەرەوە دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، ئەمڕۆ دووشەممە سێی تشرینی دووەمی 2025 بڵاویکردەوە، شاندەکەی کە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا؛ میدحەت سانجار، پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە بازنەی رووها و پارێزەر فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەرەو دوورگەی ئیمرالی بەرێکەوتوون.
سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، شاندی دەم پارتی ئیمرالی دوای گەڕانەوەیان لە دوورگەکە وەک هەرجارە لەبارەی دیدارەکەیان زانیارییەکان بەش دەکەن.