وەزیری بەرگریی تورکیا: دەبێ هەسەدە بەپەلە مەرجەکانی رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق جێبەجێ بکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
فەردی ساک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی تورکیا داوا لە هەسەدە دەکات بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا، بەپەلە مەرجەکانی رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق جێبەجێ بکات و دەشڵێت: "تاوەکو دڵنیا نەبنەوە کە رێکخراوی تیرۆر لەسەر وڵاتەکەمان نابێتە هەڕەشە، بێ پچڕان لە چالاکییەکانمان بەردەوام دەبین."
 
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ئێوارەی رۆژی هەینی، 6ـی شوباتی 2026، لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سوپای تورکیا سەردانی فەرماندەیی لیوای 12ی کۆماندۆی لە شاری عوسمانییە کرد و لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و دوایین پێشهاتەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان قسەی کرد.
 
یاشار گولەر داوای لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد کە پابەندی رێککەوتنەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا بێت و رایگەیاند: "بۆ ئاسایشی سنوورەکانمان، و هەروەها بۆ سەقامگیریی هەمیشەیی و یەکپارچەیی سیاسیی سووریا، دەبێ هێزەکانی یەپەگە-هەسەدە داواکارییەکانی رێککەوتنەکانی 10ی ئادار و 18ی کانوونی دووەم بەپەلە جێبەجێ بکەن."
 
یاشار گولەر گوتی، سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان لەگەڵ هەسەدە، لەگەڵ حکومەتی سووریا لە هاوئاهەنگیی نزیکدان.
 
وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا کرد و گوتی: "ئەم پڕۆژە مێژووییە، بە هەوڵەکانی سوپاکەمان لە گۆڕەپان و بە دیدگای دەوڵەتیی ژیرانە بەڕێوەدەبردرێ. بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە، دەبێ پەکەکە و گرووپەکانی سەر بە پەکەکە، بەتایبەتی لە سووریا، کۆتایی بە چالاکییەکانیان بهێنن و بە زووترین کات بەبێ مەرج چەکەکانیان دابنێن."
 
گولەر سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەرەوەی سنووری تورکیا گوتی: "تاوەکو بە تەواوی دڵنیا نەبینەوە کە رێکخراوی تیرۆر لەسەر وڵاتەکەمان نابێتە هەڕەشە و تاوەکو نەگەینە ئاستی پێویست لە ئاسایش، لە چالاکییەکانمان کە پلانیان بۆ دانراوە، بەبێ وەستان بەردەوام دەبین."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیلان کوونت ئایان، پەرلەمانتاری دەم پارتی

دەم پارتی و ئاکپارتی لەسەر کۆبانی دەبێتە شەڕە قسەیان

پەرلەمانتارێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) وەڵامی پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی لەبارەی رێگریکردن لە هاوکارییەکانی کۆبانێ دەداتەوە و دەڵێت، "هاوکارییەکان رادەستی ئەو مانگی سوورە بکەین کە خێوەتی بە پارە بە خەڵک فرۆشت؟"