عێراق و تورکیا 11 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

08-05-2025
هێمن عەساف
رەجەب تەیب ئەردۆغان و محەممەد شیاع سوودانی. وێنە: AA
رەجەب تەیب ئەردۆغان و محەممەد شیاع سوودانی. وێنە: AA
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق 11 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان تورکیا و عێراق واژۆکران. 
 
یاداشتەکان لە بوارەکانی سەربازی، گۆڕانی کەشوهەوا، رێگری لە بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، بەرگری و هاوئاهەنگیی نێوان لایەنەکانی هەردوو وڵاتن.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی و واژۆکردنی یاداشتەکان باسی دۆسیەی نەوتی کرد و رایگەیاند، "لە بابەتەکانی وەک دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق- تورکیا، دەمانەوێت بە خێرایی بەرەوپێش بڕۆین."
 
دەقی یاداشتەکانی نێوان عێراق و تورکیا
 
- یاداشتنامەی یەکەم: وەزارەتی ناوخۆ: هاوئاهەنگیکردن لە پرسی کۆچی نایاسایی بۆ گەڕاندنەوەی خۆویستانەی هاووڵاتییانی عێراق بۆ زێدی خۆیان 
 
دکتۆر سەباح حوسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کۆچی عێراق و ئەحمەد کۆجا بییک، بەڕێوەبەری گشتیی کۆچی تورکیا.
 
- یاداشتنامەی دووەم؛ وەزارەتی ناوخۆ: هاوئاهەنگیکردن لە مەشق و راهێنانی هێزە ئەمنییەکان
 
ژەنەرال نائیل ئیلبەی لە فەرماندەی جەندرمە و ژەنەرال زیاد تەها عەباسی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق.  
 
- یاداشتنامەی سێیەم؛ وەزارەتی ناوخۆ: هاوئاهەنگیکردن لە راهێنانی ئاڵوگۆڕی زانیارییە مەیدانییەکان بۆ هێزە ئەمنییەکان. 
 
ژەنەرال نائیل ئیلبەی لە فەرماندەی جەندرمە و ژەنەرال زیاد تەها عەباسی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق  
 
- یاداشتنامەی چوارەم؛  وەزارەتی ناوخۆ: بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی مادەی هۆشبەر و کارلێکەرە دەروونییەکان 
 
مەحموود دەمیرتاش، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی تورکیا و ژەنەرال زیاد تەها عەباسی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق  
 
- یاداشتنامەی پێنجەم؛ وەزارەتی ناوخۆ: هاوئاهەنگیکردن لە بەڕێوەبردنی کارەسات و رووداوە سرووشتییەکان 
 
عەلی حەمزە پەهلیڤان سەرۆکی دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و رووداوە سرووشتییەکانی تورکیا (ئافاد) و ژەنەرال زیاد تەها عەباسی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق  
 
- یاداشتنامەی شەشەم؛  وەزارەتی گەیاندن و ژێرخانی تورکیا : هاوئاهەنگیکردن لە بواری دیجیتاڵکردنی زانست و توێژینەوە زانستییەکان 
فاتیح سایان، یاریدەدەری وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا و حەیدەر ئەبو زیا یاریدەدەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق 
 
- یاداشتنامەی حەوتەم؛ وەزارەتی بەرگریی و کۆمپانیای زەمان بۆ بەڵێندەرایەتی پیشەسازی سەربازی عێراق: هاوئاهەنگیکردن لەبارەی پیشەسازیی بەرگریی کەشتی سەربازیی و تەکنۆلۆژیای دەریاوانی 
 
موسا هەیبەت، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی تورکیا و ئەحمەد شەعبان سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی گرووپی ئەلزەمان.
 
- یاداشتنامەی هەشتەم؛ دەستەی خوێندنی باڵای تورکیا و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق: کردنەوەی لقی زانکۆکانی تورکیا لە بەغدا و بەسڕە و پەیڕەوی خوێندن و هاوئاهەنگی زانستی نێوان زانکۆکانی عێراق و تورکیا
 
ئێرۆل ئۆزڤار، سەرۆکی دەستەی خوێندنی باڵای تورکیا و حەیدەر ئەبو زیا یاریدەدەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق.
 
- یاداشتنامەی نۆیەم؛ وەزارەتی پیشەسازیی و تەکنۆلۆژیای تورکیا و وەزارەتی پلاندانانی عێراق: هاوئاهەنگیکردن لەبارەی کەشناسی 
 
محەممەد فاتیح کاجر، وەزارەتی پیشەسازیی و تەکنۆلۆژیای تورکیا و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بری وەزیری پلاندانان. 
 
- یاداشتنامەی 10؛  وەزارەتی بەرگریی تورکیا و راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری سەربازی عێراق: هاوئاهەنگی لە بواری پیشەسازیی بەرگریی و تەکنۆلۆژیای سەربازی. 
 
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا و مستەفا عادل حەسەن، راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری سەربازی.
 
- یاداشتنامەی 11؛  وەزارەتی دادی تورکیا و وەزارەتی دادی عێراق : هاوئاهەنگیکردن لە بواری یاسا و دادوەری، یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بری وەزارەتی داد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە